یاریگا –
لە یەکێک لە شارۆچکەکانی ئیسپانیا، باوکی لامین یامال بەهۆی دەمەقاڵی و شەڕی لەگەڵ دراوسێیەکی بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەری و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
میدیاکانی ئیسپانیا ڤیدیۆیەکی مونیر نەسراوی باوکی لامین یامالیان بلاوکردووەتەوە، لە شارۆچکەی ماتارۆ لەگەڵ دراوسێیەکەی بووەتە دەمەقاڵی و پۆلیس خەریکە ناوبژیوانی لە نێوانیان دەکات.
Este video sería previo al apuñalamiento del padre de Lamine Yamal. pic.twitter.com/7uXOhp9f4r
— David Santos (@davidsantosvlog) August 14, 2024
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (14ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر باوکی لامین یامال و چەند چەقۆیەکیان لێداوە، بەڵام دوای ئەوەی بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە، چارەسەریی بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
ریلیڤۆ ئاشکراشیکردووە، گیانی باوکی لامین یامال لە مەترسیدا دەرچووە و درەنگانی شەو نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەیەنراوەتەوە ماڵەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، باوکی لامین بە سەختی بریندار کراوە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە و پۆلیسی ئیسپانیا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و چەند کەسیكی دەستگیر کردووە، کە بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایییەکان، شەڕەکە دەرەنجامی کۆنە قینێکی پێشووی نێوانیان بووە.
ئەمە یەکەمجار نییە باوکی یامین لامال بەهۆی هەڵسوکەوتە نامۆیەکانی و شەڕ دەنێتەوە و دەبێتە بابەتی گەرمی میدیاکان، ساڵێک لەمەوبەریش بەهەمان شێوە ڤیدیۆیەکی بڵاوبووەوە، کاتێک لەسەر شەقاـ شەڕی دەکرد.