ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ڕاهێنەری ئاتاڵانتا: هەلی بردنەوەمان بەرامبەر ریال مەدرید لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

جیان پیێرۆ گاسپێرینی، راهێنەری یانەی ئاتاڵانتا، رایگه‌یاند، باش یارییمان كرد و هه‌لی بردنه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ده‌ستدا.

شه‌وی رابردوو ریال مەدرید (2-0) سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئاتاڵانتا بەدەستهێنا و نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای برده‌وه‌.

گاسپێرینی لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا گوتی، بە تەواوی دڵنیا بووم بە ستایلی خۆمان، دەتوانین کێشە بۆ ریال مەدرید دروست بکەین، بەڵام یارییەکە دوای گۆڵی یه‌كه‌م گۆڕا، گۆڵی دووەمیش بێ هیوایكردین، سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 60 خولەکی نایابمان پێشکەشکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گێمی دووەمدا بە باشی دەستمان پێکرد و دەرفەتی زۆرباشمان هەبوو، به‌تایبه‌ت پاسالیچ لوکمان ده‌رفه‌تیان بۆ رێكه‌وت،به‌ڵام بە شێوەیەکی سه‌یر له‌ ده‌ستیاندا.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، روونە لەم جۆرە یارییانەدا هه‌ر تیپێك ده‌ستپێشخه‌ری بكات، گەڕانەوە بۆ تیپی به‌رامبه‌ر قورس دەبێت، ئێمە دەرفەتێکی گەورەمان بەفیڕۆدا، ئەمەش بێهیوای كردین، دەبێت وردتر بین و کوالێتی زیاتر لەم بارودۆخانەدا نیشان بدەین.

راهێنه‌ره‌كه‌ی ئاتاڵانتا باسی له‌وه‌شكرد، جگە لەوە ئه‌م یارییه‌ وه‌ك ئەزمونێکی زۆر گرنگ دەمێنێتەوە، بەڵام کاتێک نازناوه‌كه‌ ده‌به‌ینه‌وه‌ مانای زیاتری دەبێت.

لە کۆتاییدا گوتی، داوای لێبوردن ده‌كه‌م، یاریزانەکان هەموو هەوڵێکیاندا، بە کوالیتی یارییان کرد، دەرفەتێک بوو کە تەنها چەند جارێک لە ژیاندا ده‌ره‌خسێت، به‌ڵام نه‌مانتوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بقۆزینه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button