بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

سعوودیەکان هێرشبەرێکی پرێمەرلیگ دەکەنە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

سعوودییەکان گۆڵکارێکی گەورەی پرێمەرلیگ و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکەنە ئامانج.

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەهلی سعوودی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی پێشکەش بە یانەی برێنتفۆرد کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە فەرەنسییەکە، هیلال ئامادەیە ساڵانە 15 ملیۆن پاوەند وەک مووچە پێشکەش بە ئڤان بکات و گرێبەستەکەش بۆ سێ وەرز دەبێت.

بەگوێرەی میدیا بەریتانییەکان هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵانییەکە دەیەوێت برێنتفۆرد جێبهێڵێت، بەڵام دیار نییە دەیەوێت پەیوەندی بە خولی رۆشن بکات یاخود نا، لە ناوخۆی ئینگلتەڕاش هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵ چاویان لەسەرییەتی.

سعوودییەکان لەم مێرکاتۆیە گەرم و گوڕترن، بەگوێرەی دویین زانیارییەکانی فووت مێرکاتۆ، یانەی قادسییە لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرەکەی رۆماش روو لە خولی رۆشن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button