ئیسپانیاگرنگترین

ڤالڤێردی گۆڵەکەی پێشکەش بە کروس کردووە یان هاوژینەکەی؟

پۆشینی درێسی ئەفسانەیەک

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا ریال مەدرید 2-0 لا ئاتاڵانتای بردەوە و وەک یەکەم یانە لە مێژوودا بۆ شەشەمجار بووە پاڵەوانی جامەکە.

فێدێریکۆ ڤالڤێردێ لە خولەکی 59 بە ئەسیستی ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی یەکەمی ریال مەدریدی کرد، دوای گۆڵەکەش ئاماژەی بۆ ژمارەی درێسەکەی کرد کە لەم وەرزە درێسی ژمارە 8 دەپۆشێت.

ڤالڤێردێ سەرەڕای ئەوەی هاندەرێکی گەورەی کروسە و زۆر بە ئەستێرە ئەڵمانییەکە سەرسامە، زۆریش حەزی دەکرد میراتییەکەی تۆنی وەربگرێت و درێسەکەی بپۆشێت، بۆیە یەکەم گۆڵی خۆی بەو درێسە پێشکەش بە کروس کرد.

پۆشینی درێسی ژمارە 8 بۆمن واتایەکی زۆر دەگەیەنێت، وەرگرتنی درێسی یاریزانێک کە زۆر پێی سەرسامبووم هاندەرێکی گەورە دەبێت بۆم، بۆیە گۆڵەکەم پێشکەش بە تۆنی کروس و هاوژینەکەم کرد.

دوای ساڵانێکی زۆر چیتر تۆنی لەگەڵمان نابێت، هەموو رۆژێک، لە هەموو مەشقەکان و هەموو یارییەک بیری دەکەین.

ئەستێرە ئۆرەگواییەکە لە درێژەی لێدوانەکانی ستایشی ئاستە بەرزەکەی ئاتاڵانتای ئیتالی کرد.

ئێمە کاتمان بۆ ئامادەکاریی کەم بوو، زۆر مەشقمان نەکردبوو بۆیە یارییەکی زەحمەت بوو، دەستخۆشی لە رکابەرەکەمان دەکەم لە گێمی یەکەم ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد. گۆڵی یەکەمیش هەمووشتێکی بۆ ئاسانتر کردین.

ریال مەدرید تاکە یانەیە شەش جار بووەتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا و ریکۆردەکەی ئەیسی میلان و بارسێلۆنای شکاند، کە هەریەکەیان پێنج جار بوونەتە پاڵەوان.

هاوکات کارلۆ ئانچێلۆتی بووە یەکەم راهێنەر لە مێژوودا پێنج جار بووەتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا و ریکۆردەکەی پێپ گواردیۆلای شکاند کە چوار جار بووەتە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button