دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی گەورە دەگوازێتەوە و سانجێرمان بازاڕی داخست
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
ناپۆلی داوای یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکات و وێستهام خەریکی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیکەیە…
پاریس سانجێرمان دەیەوێت وردە وردە لە کێبڕکێی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین و جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانجێستەر یونایتد دەکشێتەوە – I
ناپۆلی گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی سکۆت ماکتۆمینای دەستپێکردووە – تایمز
ناپۆلی لەلایەکی دیکەوە، کار لەسەر گواستنەوەی بیلی گیلمۆر، یاریزانی برایتن دەکات – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت
چێڵسی جارێکی دیکە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی دەستپێکردەوە – تۆک سپۆرت
ئەهلی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی پێشکەشی برێنتفۆرد کردووە، ئامادەیە مووچەی ساڵانەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بکاتە 15 ملیۆن پاوەند – فووت مێرکاتۆ
وێستهام ئەمجارە دەیەوێت تابی ئابراهام، هێرشبەری رۆما بگوازێتەوە، بەهاکەی دەگاتە 25 ملیۆن پاوەند – گازێتا دێلۆ سپۆرت
ئیپسویچ تاون نزیکە لە گواستنەوەی یێنس کایوستێ، یاریزانی ناپۆلی بە خواستن، ئەمەش دوای کشانەوەی برێنتفۆرد لە گفتوگۆکان – جیانلوکا دی مارزیۆ
تۆتنهام دەیەوێت بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم هاوینە، دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دیکە ببێت – تێلێگراف
ریال سۆسیداد ئۆفەرێکی فەرمی ئارسیناڵی بۆ گواستنەوەی میکێل مێرینۆ رەتکردەوە – تایمز
وۆڵڤز چاوی لە گواستنەوەی یۆوان ویسا، هێرشبەری برێنتفۆردە – تێلێگراف