ئه‌وروپا

ریکۆرد؛ ئانچیلۆتی و ریاڵ مەدرید جامی سوپەری ئەورووپیشیان لەسەر خۆیان تاپۆکرد

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید جەنگەکەی وارشۆی پۆڵەندای بردەوە و بوو بە براوەی جامی سوپەری ئەورووپا لەسەر حیسابی ئاتاڵانتا.

گێمی یەکەم ریاڵ نەیتوانی وێنەیەکی نموونەیی پیشان بدا بە هەموو ئەستێرە ئامادەبووەکانیەوە و 0-0 کۆتایی هات. بەڵام لە گێمی دووەمدا (گێمی راهێنەران) قسەی خۆیانکرد و بە دوو گۆڵ لە رێگەی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی لە خولەکی 59 و کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 68 یارییەکەیان بردەوە.

بردنەوەی جامەکە چ بۆ ریاڵ یانیش بۆ کارلۆ ئانچیلۆتی ریکۆردی مێژوویی بوو. بەوپێیەی شاهانەکان توانیان ژمارەی بەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ شەشەم جار (2002 – 2014 – 2016 – 2017 – 2022 – 2024) لە مێژووی خۆیاندا بەرزکەنەوە و بە فەرمی پێش یانەکانی بارسێلۆنا و ئەیسی میلان بکەون.

هاوکات راهێنەرە ئیتاڵیەکەیش بە 5 بردنەوە، پێش پێگ گواردیۆلا کەوت.

کارلۆ پێشتر دوو جار لەگەڵ میلان نازناوەکەی بردبووەوە. کۆتا سێ جاریشی لەگەڵ مێرەنگی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button