ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند.

تۆزێ پێش ئێسا مان یو لە پێگە فەڕمیەکانی خۆیەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی برونۆ فێنرناندێشی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنە نوێیەکە، کاپتنی یانەکەیان تا 2027 لە ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە.

لای خۆیەوە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە پەیامێکی پڕ گەشبینی بڵاوکردوەوە و تێیدا وتی

ئەم گرێبەستەم واژۆ نەدەکرد ئەگەر نەزانم هێشتا باشترین کاتەکانی من لەم یانەیە ماون بێنەدی. لە گفتوگۆکانمدا لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەکە و راهێنەریش، زۆر روون دیارە چۆن هەمووان پابەندن بە شەڕکردن لەۆێناو نازناوەکان لەو ساڵانەی لەپێشمانن.

ناوبراو لە یەکێک لە خراپترین وەرزکانیان کە ورزی رابردوو بوو، لە 35 یاری پرێمەرلیگ توانی 10 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 8 ئەسیست.

یاریسازە 29 ساڵانەکە لە زستانی 2020 لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد و ماوەی ساڵانێکە کاپتنی یەکەمەیە یانە ئینگلیزیەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button