ئاسیاعێراقگرنگترین

خەڵاتە داراییەکانی دهۆک بۆ بەشداریکردنی لە جامی یانەکانی کەنداو ئاشکرا کران

پاڵەوانی جامەکە سێ ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو خەڵاتە داراییەکانی جامی یانەکانی کەنداوی ئاشکراکرد، کە یانەی دهۆک وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات و کۆتایی ئەم مانگە تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە رادەکێشرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتانی کەنداو رایگەیاندووە، هەر یانەیەک بەشداریی جامی یانەکانی کەنداو بکات 300 هەزار دۆلاری پێدەدرێت، هەر یانەیەک لە بەرامبەر ئەنجامدانی یارییەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی 30 هەزار دۆلاری پێدەدرێت و هەر یارییەکیش بباتەوە 30 هەزار دۆلاری دیکەی پێدەدرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو راشیگەیاندووە، لەو هەشت یانەیەی ئەم وەرزە بەشداریی جامی یانەکانی کەنداو دەکەن، هەر یانەیەک بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی 100 هەزار دۆلاری دیکەی پێدەدرێت، پاڵەوانی جامەکەش 3 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت و خاوەنی پلەی دووەمیش بە ملیۆنێک دۆلار خەڵات دەکرێت.

دهۆک لە جامی یانەکانی کەنداو کە رۆژی ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024 دەستپێدەکات، هاوشانی حەفت یانەی دیکەی وڵاتانی کەنداو یاریی دەکات، کە هەر وڵاتێکی کەنداو یانەیەکی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

سیستەمی نوێی جامی یانەکانی کەنداو چۆن دەبێت؟

جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی 8 یانە بەڕێوە دەچێت، رۆژی 23ـی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2024 دەستپێدەکات و رۆژی 15ـی نیسان/ئەپرێلی 2025 یاریی کۆتایی دەکرێت.

یانەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت، یارییەکان بە شێوازی چوون و گەڕانەوە لە نێوان یانەکان بەڕێوە دەچن، هەر یانەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکان شەش یاریی دەکات، پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، پلەی یەکەمی کۆمەڵەیەک رووبەڕووی پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دیکە دەبێتەوە.

یانەی دهۆک لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە یاریگای خۆی میوانداریی یارییەکان دەکات، ئەگەر یانەکانیان بکەونە کۆمەڵەکەی هەڵۆیەکانی چیا و یانەکانیان بە تیپی یەکەم بەشداریی پاڵەوانێتییەکان بکەن، ئەوا جیرارد و ڤێراتی دێنە کوردستان، کە دواتر تیروپشک بۆ یانە سەرکەوتووەکان دەکرێت.

یانە بەشداربووەکانی جامی کەنداو: ئیتیفاق (سعوودیە)، عەرەبی (قەتەر)، قادسیە (کوەیت)، نەسڕ (ئیمارات)، نەهزە (عومان)، ریفاع (بەحرەین)، ئەهلی سەنعا (یەمەن)، دهۆک (عێراق).

یانە بەشداربووەکانی جامی کەنداو

مێژووی جامی یانەکانی کەنداو؛ هەرگیز یانەکانی عێراق بەشدارییان نەکردووە

جامی یانەکانی کەنداو تایبەتە بە وڵاتانی کەنداو کە ژمارەیان هەشت وڵاتە، لەوەتەی ساڵی 1981 ئەم پاڵەوانێتییە رێکدەخرا، بەڵام تاوەکو ساڵی 2015 بەڕێوە دەچوو، لەوکاتەوە نۆ ساڵە پاڵەوانێتییەکە نەکراوە کە تاوەکو ئێستا 30 وەشامی لێ بەڕێوەچوو.

یانەکانی ئەهلی و ئیتیفاقی سعوودی و شەبابی ئیماراتی خاوەنی زۆرترین نازناون لە مێژووی پاڵەوانێتییەک، هەریەکەیان سێ جار جامەکەیان بەدەستهێناوە.

پێشتر هەرگیز یانەکانی عێراق بەشداریی جامی یانەکانی کەنداویان نەکردووە، یەکەمجارە یانەیەکی عێراقی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button