عێراقکوردستانگرنگترین

قوە جەوییە دەستەی راهێنەران و تەواوی پێکهاتەی یاریزانەکانی بۆ وەرزی نوێ ناساند

Yariga App

یاریگا –

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قوە جەوییە تەواوی پێکهاتەی یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی بۆ وەرزی نوێ ناساند.

جەوییە بۆ  وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق 2024 _ 2025 وسام رزقی قەتەڕی وەک راهێنەری تیپەکە دەستنیشانکردووە، ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راهێنەرە قەتەڕیەکە پێشکەش بە دەزگاکانی راگەیاندن کرا.

وسام رایگەیاند دەستەی راهێنەرانی تیپەکە خۆی دەستنیشانی کردوون و سەرپشک بووە لە هەڵبژاردنیان کە پێک دێن لە ئیدۆ سان خۆزێ ی ئیسپانی وەک یاریدەدەری راهێنەر و دانی ئەکۆستای ئیسپانی راهێنەری توانای جەستەیی و عیماد هاشم راهێنەری گۆڵپارێزان و حامد نزار مەعڕوسی سوریش وەک شیکەرەوەی هونەری لە دەستەی راهێنەرانی قوە جەوییە دەستبەکار دەبن، راهێنەرەکە ئەوەشی راگەیاند کە لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنها بە پاڵەوان بوون رازی دەبن و گرێبەستی یاریزانە تازەکانیش لە سەر داواکاری ئەو بووە بۆیە تیپێکی رکابەر بۆ خولەکە پێکدەهێنن.

 

قوە جەوییە تەواوی پێکهاتەکەشی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرا کرد پێک دێت لە 23 یاریزان، لە ریزی جەوییە سێ یاریزانی کورد بۆ ئەم وەرزە درێسی شین دەپۆشن کە ئەوانیش عەلی شاخەوان یاریزانی پێشووی هەولێر و هیران ئازادن یاریزانی پێشووی دهۆک و  محەمەد سامی یاریزانی پێشووی نەورۆزن، جەوییە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بە دەستهێنا و لە وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە سەر ئاستی دووەم دەکات.

دەستەی راهێنەرانی قوە جەوییە بۆ وەرزی 2024 _ 2025

 

پێکهاتەی یاریزانانی قوە جەوییە بۆ وەرزی 2024 _ 2025

بابەتی زیاتر

Back to top button