ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ راشفۆرد ئامادەکراوە
یاریگا –
مارکۆوس راشفۆرد لەلایەن یانەکانی سعودیەوە کراوەتە ئامانج و بۆ ئەو مەبەستە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ ئامادەکراوە.
راشفۆرد کوڕی مانچێستەرە و لە ساڵی 2015 یەکەم یاریی پیشەگەرێتی خۆی بە درێس ئەو یانەیەوە ئەنجام دا.
بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، یانەکانی سعودیە خواستی خۆیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە و ئامادەن بڕی 86 ملیۆن پاوەند بدەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.
🚨 Saudi Pro League clubs are showing interest in signing Marcus Rashford and are willing to bid a whopping £86M for the Manchester United forward.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/pBr81n3XVe
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 14, 2024
هێرشبەرەکەی مان یو وەرزی رابردوو کە یەکێک بوو لە پڕ نەهامەتیترین وەرزەکانی ئەو یانەیە، لە 33 بەشداری پرێمەرلیگ توانی 7 گۆڵ و 2 ئەسیست بکات.
ئەو گرنگیپێدانەی سعودیەکان لە کاتێکدایە کە راشفۆردی 26 ساڵان تەنانەت لەلایەن گاریس ساوگەسیتی راهێنەری پێشووی ئنگلتەرا بانگهێشت نەکرایەوە بۆ یارییەکانی یۆرۆ.
هێشتا دیار نییە وەڵامی کارگێڕی مانچێستەر چی دەبێت بۆ نیازەکانی سعودییەکان، بەڵام زۆری بڕە پارەکە رەنگە لە کۆتاییدا ئەستێرەکەیان لە ئۆڵدترافۆرد بڕفێنێ.