بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترینیاریگا

تەواو؛ پاریس سانجێرمان بە 60 ملیۆن یۆرۆ یاریزانێکی لاوی فەڕەنسی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ دێسیرێ دۆوی دەگوازێتەوە ریزەکانی سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان لەگەڵ دێسیرێ دۆوی یاریزانی لاوی فەڕەنسی یانەی رێن گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو یاریزانە لاوە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ دەگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆمانۆ رایگەیاندووە، سبەی دۆوی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس واژۆ بکات، کە دوو رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە فەڕەنسییە گەیشتبووە رێککەوتن.

پاریس سانجێرمان گرەوەکەی لە بایرن میونشن بردەوە، کە ئەم هاوینە هەردوو یانە کێبڕکێیان لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فەڕەنسا دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button