کوردستانگرنگترین

کەی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات و کرێی ناوبژیوانان دەدرێت؟

سیروان نەجمەدین: با یانەکان دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەن

Yariga App

یاریگا –

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی واده‌ی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان دیاری ده‌كات و پێشتریش کرێی ناوبژیوانان دەدات.

سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لەبارەی وادەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند :’ساڵانه‌ خولی نایابی كوردستان له‌ كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر یان سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبه‌ر ده‌ست پێده‌كات، ئێمه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بینه‌وه‌، واده‌ی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستانیش دیاری ده‌كه‌ین’.

سکرتێری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەبارەی شایستە داراییەکانی وەرزی رابردووی ناوبژیوانانی خولەکانی کوردستان گوتیشی :’به‌لێنمان پێدراوه‌ شایسته‌ دارییه‌كانی ناوبژیوانان پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ خه‌رج بكرێت، تاكو شایسته‌ داراییه‌كانی وه‌رزی رابردوو خه‌رج نه‌كرێت، وه‌رزی نوێ ده‌ست پێناكه‌ین’.

سیروان نەجمەدین گوتیشی: ‘داوا له‌ یانه‌كان ده‌كه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن، ئێمه‌ رێكاره‌ كارگێریه‌كانمان ده‌ست پێكردووه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار ده‌ده‌ین’.

سیروان نه‌جمه‌دین باسی له‌وه‌شكرد :’بڕیاره‌ ئەمساڵ جامی جیهانی شەش یاریزانی له‌ هه‌ولێر بكرێت و كوردستانیش به‌شداره‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت پێش وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان پاڵەوانێتییەکە ده‌ست پێبكات، به‌ڵام ستافی یه‌كێتیه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن له‌ سه‌ره‌تای مانگی 12 بكرێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button