بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ هەولێر لەگەڵ گۆڵپارێزێک گەیشتە رێککەوتن

دووەم گۆڵپارێز لەم هاوینە دەباتە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لەگەڵ عەمار عەلی گۆڵپارێزی کارەبا گەیشتە رێککەوتن و دووەم گۆڵپارێز دەگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لەگەڵ عەمار عەلی حەسەن گۆڵپارێزی یانەی کارەبا گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو گۆڵپاریزە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق روودەکاتە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە.

عەمار عەلی حەسەن (38 ساڵان) پێشتر لە ریزی یانەکانی حدوود، دهۆک و زەوڕا یاریی کردووە، لە پاڵ مەهدی هاشم دەبێتە دووەم گۆڵپارێز لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە بکات، کە جگە لە گواستنەوەی ئەم دوو گۆڵپارێزە هەولێر گرێبەستی حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەکەشی نوێکردووەتەوە.

پێشتر هەولێر لەگەڵ سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی نەجەف لەگفتوگۆدا بوو بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام لە کۆتاییدا هەردوولا نەگەیشتنە رێککەوتن و گۆڵپارێزە کوردەکە گرێبەستی لەگەڵ نەجەف نوێکردەوە.

وەرزی رابردوو هاندەرانی هەولێر گلەییان لە ئاستی گۆڵپارێزەکانی یانەکەیان هەبوو، لە خولی ئەستێرەکانی عێراق حەفتەمین یانە بوو لە رووی زۆری گۆڵلێکرانەوە، یانەکەی قەڵاومنارە لە 38 یاری 50 گۆڵی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button