یاریگا –
ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی پێکانەکەی کاماڤینگا بڵاوکردەوە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکەش دەستنیشانکرا.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی پزیشکی لەبارەی پێکانەکەی ئێدواردۆ کاماڤینگا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانمان بۆ کاماڤینگا کرد، دەرکەوت لە بەستەری لایەکانی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە.
ئارانچا رۆدریگێز و خۆسیێ لویس سانچێز رۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، کاماڤینگا بەهۆی ئەو پێکانەی لە مەشق و راهێنانەکانی دوێنێ لە پۆڵەندا تووشی بووە، کاماڤینگا بۆ ماوەی 6 بۆ 7 هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
کاماڤینگا دوێنێ لە دوایین ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی جامی سوپەری ئەوروپا لە وارشۆ لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر ئاتاڵانتا لە جامی سوپەری ئەوروپا بێبەش دەبێت.
Parte médico de Camavinga.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) August 14, 2024
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەبارەی پێکانەکەی ئاشکرایکرد هەست بە ئازار دەکات بەڵام تا ئێستا نازانێت دۆخی پێکانەکەی تا چ رادەیەک سەختە.
هەست بە هەندێک ئازار دەکەم، ئازارەکە لە ئەژنۆمە، بەڵام تا پشکنینی پزیشکی نەکرێت نازانم دۆخی پێکانەکەم چۆنە.