ئینتەر میلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی بارسێلۆنا کرد
بارسێلۆنا دەیەوێت دەستبەرداری بەرگریکارێکی دیکەی بێت
یاریگا –
ئینتەر میلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە بۆ ئەوەی بەرگریکارێکی یانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.
کەناڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ئینتەر میلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە بۆ ئەویە میکا فای بەرگریکاری سەنیگاڵی لە بارساوە بگوازێتەوە ریزەکانی، یانە ئیتاڵییەکە ئامادەیە 15 ملیۆن یۆرۆ بەو بەرگریکارە سەنیگاڵییە بدات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە میکا فای داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات، یانە کەتەلۆنییەکە لەم هاوینە تاوەکو ئێستا جگە لە دانی ئۆڵمۆ هیچ گرێبەستێکی دیکەی واژۆ نەکردووە، پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکە بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بکات.
هانز فلیک پشت بە بەرگریکارە سەنیگاڵییەکە نابەستێت، بۆیە ئەو بەرگریکارە ئەفریقییە لە بەجێهێشتنی بارسا نزیکبووەتەوە، کە بارسا دوێنێ دەستبەرداری خولیان ئاراوخۆ بەرگریکاری مەکسیکی یانەکەی بوو، ئەو بەرگریکارە بە 10 ملیۆن یۆرۆ رووی لە بۆرنمۆس کرد.