ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیکەی نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆڵ پاڵمەر چێڵسی گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیکەی نوێدەكاتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی نیکۆلاس جاکسن بۆ ماوەیەکی درێژ نوێبکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یاریزانەکە گفتوگۆی دەستپێکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، چێڵسی بە ئاستی یاریزانەکە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکە دڵخۆشە، مووچەکەی زیاد دەکات و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

هێرشبەرە سێنیگالییەکە لە هاوینی رابردوو بەبڕی 37 ملیۆن یۆرۆ لە ڤیاریالەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، تا هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە.

وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 44 یاریی بۆ یانەکەی کرد، 17 گۆڵی کرد و 6 گۆڵیشی دروست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button