ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لەگەڵ ئەستێرەیەکی یۆرۆ رێکدەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لەگەڵ جیۆرجی مامارداشڤیڵی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی جۆرجیا رێکدەکەوێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی ڤاڵێنسیا مامارداشڤیڵ، لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و ناوبراو ئامادەیە پەیوەندی بە رێدز بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئێستا بریکارەکانی لیڤەرپوول لە ڤاڵێنسیان، بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە گفتوگۆ لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە دەکەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

گۆڵپارێزە جۆرجییەکە ئامانجێکی سەرەکی یانەی بۆرنمس بوو، بەڵام لیڤەرپوول لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە نزیک دەبێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، مامارداشڤیڵ ئامادەیە لەپێناو پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول ساڵێک یان دووان بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button