ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دی یۆنگ دەکاتەوە ئامانج

خەونەکەی تێن هاخ کۆتایی نەهاتووە

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ جارێکی دیکە مانچێستەر یونایتد لەگەڵ نوێنەرانی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر داوای ئێریک تێن هاخ، مانچێستەر بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ ئۆفەرێکی بە بەهای 42.7 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام کاتالۆنییەکان ئۆفەرەکەیان رەتکردەوە و دەستبەرداری یاریزانەکە نەبوون.

ماڵپەڕی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، لەم هاوینە جارێکی دیکە شەیتانە سوورەکان لەسەر داوای تێن هاخ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە دەخەنەوەگەڕ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، دۆخی ئەم هاوینە جیاوازە، ئەمجارە بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، دەیەوێت بەو پارەیەی لە بەڕێکردنی فرێنکی دەستی دەکەوێت یاریزانە نوێیەکان لە لالیگا ناونوس بکات و گرێبەستی دیکەش واژۆ بکات.

هاوکات بە دەستبەرداربوون لە ناوەراستکارە تەمەن 27 ساڵانییەکە دۆخی دارایی یانەکە هەندێک جێگیر دەبێت، چوونکە دی یۆنگ لە لالیگا خاوەن بەرزترین مووچەیە و ساڵانە نزیکەی 30 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

تێن هاخ و دی یۆنگ لە ئەیاکس

بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بارسا جێبهێڵێت، لەم دواییانەدا لە لێدوانەکانیدا دڵخۆشی خۆی بە مانەوەی لە یانەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد دەیەوێت ساڵانێکی زۆر لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەرببات.

دی یۆنگ لە هاوینی 2019 بەبڕی 86 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 213 یاری کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button