یاریگا
شەوی رابردوو ئێدواردۆ کاماڤینگا لە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو.
لەدوایین ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئۆرێلیەن چوامێنی فەرەنسی لێدانێکی توندی لە قاچی کاماڤینگای هاونیشتیمانی دا و بەو هۆیە کاما بە ئازارێکی زۆرەوە مەشقەکانی جێهێشت.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەبارەی پێکانەکەی ئاشکرایکرد هەست بە ئازار دەکات بەڵام تا ئێستا نازانێت دۆخی پێکانەکەی تا چ رادەیەک سەختە.
هەست بە هەندێک ئازار دەکەم، ئازارەکە لە ئەژنۆمە، بەڵام تا پشکنینی پزیشکی نەکرێت نازانم دۆخی پێکانەکەم چۆنە.
بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی وردی پزیشکی بۆ یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە بکرێت، دوای پشکنینەکان ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی زانیاری تەواو لەسەر پێکانەکەی بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا، پێکانەکەی کاماڤینگا سەخت نییە، بەڵام لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا بێبەش دەبێت.
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و ئاتاڵانتا وەک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا رووبەڕوو دەبنەوە.