ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی و ناپۆلی دوو ئەستێرە ئاڵوگۆڕ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی و ناپۆلی دەیانەوێت رۆمێلو لوکاکو و ڤیکتۆر ئۆسیمین ئاڵوگۆڕ بکەن.

رۆژنامەنووسی ئیتالی رودی گالێتی لە ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نوێنەرانی هەردوو یانەی چێڵسی و ناپۆلی لەبارەی چارەنوسی لوکاکوی بەلجیکی و ئۆسیمینی نایجیری کۆدەبنەوە.

ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناپۆلی لەسەر گواستنەوەی لوکاکو سوورە، بەڵام لەگەڵ چێڵسی لەسەر نرخەکەی رێکناکەون، بولزیش لە هاوینی رابردووەوە چاوی لەسەر تواناکانی ئۆسیمینە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، چێڵسی دەیەوێت لوکاکو تێکهەڵکێشی گرێبەستەکەی ئۆسیمین بکات، هەروو یانە ئەمڕۆ بەو هیوایە کۆدەبنەوە بگەنە رێگەچارەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو یاریزان و هەردوو یانەکەش بێت.

یانە لەندەنییەکە رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ هێرشبەرە نایجیرییەکە کردووە، ئامادەیە ساڵانە زیاتر لە 9 ملیۆن پاوند مووچەی پێبدات، کە هەمان ئەو مووچەیە بە لوکاکوی دەدات، لەڕووی رازیکردنی یاریزانەکە هیچ گرفتێکی نییە.

بلوز سەرەتا هەوڵیدا ئۆسیمین بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بەیەکجاری ناپۆلی جێبهێڵێت و پێشنیارەکەی قبوڵ نەکرد، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە ئەگەرێکی زۆر چێڵسی ئۆفەرێک بە گرێبەستێکی درێژخایەن پیشکەش دەکات.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە  لە وەرزی 2022/2023 نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ ناپۆلی بەدەستهێنا، لە 32 یاریی 26 گۆڵی کرد و بووە گۆڵکاری خولەکە، وەرزی رابردووش لە 25 یاریی 15 گۆڵی کرد.

ئۆسیمین تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش 110 ملیۆن پاوەندە، بەڵام چێڵسی پلانی داناوە لوکاکو تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات تاوەکو بە پارەیەکی کەمتر ڤیکتۆر بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button