دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئێڤەرتن ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت و دوو یانەی پرێمەرلیگ هێرشبەرێكی ئەرجەنتینی دەكەنە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

برێنتفۆرد نرخی هێرشبەرێكی دیاری دەكات، ئەیاكس گۆڵپارێزێكی پرێمەرلیگی دەوێت و ریال مەدرید دەستبەرداری ئەستێرەیەكی نابێت.

برێنتفۆرد 60 ملیۆن پاوەندی وەك نرخی ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەكەی دیاریكردووە، هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – ئیندیپێندێنت

ئەیاكس دەیەوێت ئارۆن رامسدەیڵ گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی ئارسیناڵ بگوازێتەوە ریزەكانی – سكای سپۆرتس

ریال مەدرید رێگە بە چوونە دەرەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر نادات، ئەگەر پارەیەكی خەیاڵیش لە فرۆشتنی وەربگرێت – ئاس

ئیتیحاد نایەوێت دەستبەرداری ئێنگۆلۆ كانتێ ئەستێرەی فەڕەنسی یانەكەی ببێت، هەردوو یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید و وێستهام هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە دەدەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

بۆرنمس ئێنكیتای هێرشبەری ئارسیناڵ دەكات ئامانج و دەیەوێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی دۆمینیك سۆلانكێ بیگوازێتەوە ریزەكانی – دەیڵی مەیڵ

برایتن ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی ئۆلیڤەر بۆسكالی فەڕەنسی پێشكەشكردووە، بەڵام ئایندهۆڤن بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە داوای بڕە پارەیەكی زۆر زیاتر دەكات – ئایندهۆڤنس داخبلاد

لێستەر سیتی ئۆفەرێكی بە بەهای 4 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جۆردان ئایۆ پێشكەشی كریستاڵ پاڵاس كرد – دەیڵی مەیڵ

ئێڤەرتن ئۆفەرێكی بە بەهای 23.9 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر رۆكی پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە رەتیكردەوە – سكای ئەڵمانیا

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ماركۆس ئالۆنسۆی یاریزانی پیشووی بارسێلۆنا بگوازێتەوە، ئالۆنسۆ دوای جێهێشتنی یانەكەی ئێستا یاریزانێكی ئازادە – ئاتلێتیک

بن دەیڤز بەرگریكاری وێڵزی تۆتنهامی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا كۆتایی بە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بهینێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

خێتافی دەیەوێت ئاشڵی فیلیپس بەرگریكاری تۆتنهام بە خواستن بگوازێتەوە ریزەكانی – سكای سپۆرتس

دوو یانەی پرێمەرلیگ دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ كارلۆس ئالكارازی ئەرجەنتینی واژۆ بكەن – تیم تاڵك

 

بابەتی زیاتر

Back to top button