ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس باڵەکانی بەهێز دەکات

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بەردەوامە لە بە کرداریکردنی پلانەکانی گواستنەوەی هاوینە و ئەم جارەیش چاوی بڕیوەتەوە تواناکانی دوو یاریزانی باڵەکان.

لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆی زۆر هەبوون لە گواستنەوەی کەریم ئادیمی لەلایەن خانمەپیرەکەوە بەڵام ئەو پرۆسەکە کێشەی تێکەوت. درێژە لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

گواستنەوەی ئادیێمی بۆ یوڤێنتوس کێشەی تێکەوت

دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ئادێمی، بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ یوڤی بە راهێنەرایەتی تیاگۆ مۆتا مکوڕن لە بەهێزکردنی باڵەکانی یاریگا. هەر بۆیە ئێستا گفتوگۆکانیان بەردەوامی هەیە لەگەڵ نیکۆ گوانزالێس لە یانەی فیورێنتینا.

ئەو یاریزانە ئەرجەنتینەی پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 29 یاریدا لە خولی ئیتاڵی توانی 12 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 2 ئەسیست.

نیکۆ تاکە یاریزان نییە یوڤی بە ئامانجی گرتبێ، هاوکات یانە ئیتاڵییەکە لە مارکوس ئێدواردسی سپۆرتینگ لیشبۆنەیش چوونەتەپێشەوە.

ئەو یاریزانە ئینگلیزیەش پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی پۆرتوگالییە و لە 26 یاریدا توانی بە 4 گۆڵ و 4 ئەسیست بەشداریی لە سەروەرییەکانی یانەکەیدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button