دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

گەورەیەکی ئیسپانیا لەگەڵ نگۆلۆ کانتێ چووە گفتوگۆوە

Yariga App

یاریگا –

نگۆلۆ کانتێ لە سعودیەیش بەردەوامە لە سەرسامکردنی گەورەکانی ئەورووپا و بە ئاستە نەگۆڕەکەی بووەتە جێی سەرنجی زلهێزێکی ئیسپانیا.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە کە لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگری یاری دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ ئیتیحاد لە 30 یاری خولی سعودیدا بەشداریکرد توانی دوو گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ پێنج ئەسیست. لە یۆرۆیش دوای دابڕانێکی زۆر لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا دیسان خۆئ سەلماندەوە بەجۆرێک زیاد لە جارێک وەک باشترینی یارییەکان دەستنیشانکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکای رێلیڤۆی ئیسپانی، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید چووەتە گفتوگۆوە لەگەڵ نزیکەکانی کانتێ و دەیانەوێ بە گواستنەوەی بۆ یانەکەیان هێڵی ناوەڕاستیان بتەوتر بکەن.

یاریزانە 33 ساڵانەکە دوای بەسەربردنی حەوت وەرز لەگەڵ چێڵسی دواجار هاوینی رابردوو ئەورووپای بەجێهێشت و روویکردە ئیتیحاد.

سەردەمی زێڕینی ئەو هەر لەگەڵ لێیستەر سیتی دەستیپێکرد کە توانیان پەرجوو ئاسا نازناوی 2015-2016ی خولی ئینگلیزی ببەنەوە. لەگەڵ چێڵسیش خاوەنی چامپۆینزلیگە.

دەنگۆی گفتوگۆی رۆخی بلانکۆس لە کاتێکدایە ئەو یانەیە نزیکە لە بە فەرمی ناساندنی کۆنۆر کالاگێری ئینگلیزی لە یانەی چێڵسی کە ئەویش هەر لە پێگەی ناوەڕاست یاریدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button