ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی كۆڵ پاڵمەر بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ نوێ بكاتەوە.

پاڵمەر لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 47 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئێستای پاڵمەر لەگەڵ بلووز لە هاوینی ساڵی 2031 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی كۆڵ پاڵمەر بۆ ماوەی دوو وەرزی دیكە نوێ بكاتەوە.

بەگوێرەی ئۆفەرە نوێیەكەی چێڵسی پاڵمەر تاوەكو ساڵی 2033 لە چێڵسی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یانە لەندەنیەكە دوای ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردووی پاڵمەر، دەیەوێت یاریزانەكە خەڵات بكات و لەگەڵ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی موچەكەشی بەرز بكاتەوە.

كۆڵ پاڵمەر بە درێسی چێڵسی

وەرزی رابردوو پاڵمەر لەگەڵ چێڵسی لە 48 یاری بەشداری كرد و توانی 27 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button