ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی ئۆفەرە خەیاڵییەکەی ئەهلی سعوودی بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر

لە دوو رۆژی داهاتوو یانە سعوودییەکە ئۆفەرەکەی بە فەرمی پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعوودی لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەردەوامە و وەڵامی ریال مەدرید روون بووەتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ئەهلی سعوودی لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەردەوامە، لەگەڵ ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆ کردووە و یانە ئیسپانییەکە بە یانە سعوودیییەکەی راگەیاندووە ‘نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤینی ملیارێک یۆرۆیە’.

رۆژنامەی مارکا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان ڤینیسۆس جونیۆر و وەزارەتی وەرزشی سعوودیە روونیکردەوە، لە دوو رۆژی داهاتوودا، ئەهلی سعوودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ریال مەدرید دەکات و فلۆرێنتینۆ پێرێز لە پڕۆسەکە ئاگادارکراوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە دەوروبەری ڤینیسیۆس، یاریزانە بەڕازیلییەکە ئۆفەرەکە بە ‘پڕۆژەیەکی دڕندانە’ دەزانێت و بڕوای وایە شایستەی ئەوەیە بە جددی بیری لێبکاتەوە، چونکە ئێستا ڤینی لە ریال مەدرید ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی، بەڵام ئەگەر بچێتە ئەهلی لە ماوەی پێنج ساڵدا ملیارێک یۆرۆ وەردەگرێت، واتە ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت.

مارکا ئاشکرایکردووە، لە رۆژانی داهاتوو دووبارە ئەهلی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکەن و بەنیازن ئۆفەرەکەیان هێشتا زیاتر بکەن، بۆ ئەوەی ریال مەدرید و ڤینیسیۆس رازی بکەن.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، لەوانەیە ریال مەدرید لەپێناوی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی و بەرزکردنەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەست بە دانوستاندن بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button