عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

چوار یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

کاساس لیستی سەرەتایی هەڵبژاردووە و دواتر لەگەڵ یاریزانانی پیشەگەر لیستی کۆتایی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

خێسوس کاساس، لیستی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 ئاشکرا.

کاساس، هەریەکە لە ئاکام هاشم، هیران ئازاد، ئوسامە رەشید و پاشەنگ عەبدوڵای بۆ کەمپی مەشق و راهێنانی دەوحە بانگهێشت کرد.

لیستی سەرەتایی کاساس لە 21 یاریزان پێکدێت و بڕیارە 25ی ئەم مانگە، کەمپی مەشقییان لە دەوحە دەستپێبکات، دواتر لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی عومان و کوێت.

لیستی سەرەتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ کەمپی دەوحە:

گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن، حوسێن حەسەن، عەلی کازم

بەرگریکاران: ئاکام هاشم، رێبین سولاقا، مستەفا سەعدوون، ئەحمەد یەحیا، ئەحمەد مەکنزی، سەعد ناتق، زەید تەحسین، مەناف یونس

ناوەڕاستکاران: سەفا هادی، ئەمجەد عەتوان، حوسێن عەبدولکەریم، لوئەی عانی، ئوسامە رەشید، محەمەد تائی، پاشەنگ عەبدوڵا، هیران ئەحمەد

هێرشبەران: محەمەد قاسم، موهەنەد عەلی

کاساس لەبارەی لیستی سەرەتایی یاریزانان دەڵێت

لیستی ئێستای یاریزانان کۆتایی نییە، بەڵکو تەنیا بۆ کەمپی مەشقی دەوحە دەبێت. باشترینەکان هەڵدەبژێردرێن و دواتر لیستی کۆتایی بۆ یارییەکانی بەرامبەر عومان و کوێت رادەگەیێندرێت. بەهۆی تەواوبوونی یارییەکانی خولی عێراقی لە مانگی رابردوودا، وایکردووە زۆربەی یاریزانان پشووێکی نەرێنی بدەن، پێویستە جارێکی دیکە هەڵسەگاندنیان بۆ بکەم. هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە ئامادەیان بکەین و دواتر لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی پیشەگەر کە ئێستا یاری لەگەڵ یانەکانیان دەکەن، لیستی کۆتایی دەستنیشان دەکەین.

یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button