بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ هەولێر لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی نەجەف و ناوەڕاستکارێکی شوڕتە نزیکە

شاندێکی یانەی هەولێر لە بەغدایە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی نەجەف و ناوەڕاستکارێکی شوڕتە نزیکبووەتەوە و یانەکەی قەڵاومنارە هەنگاوێک لە یەکلاکردنەوەی ئەو دوو گرێبەستە دوورە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەولێر لە گواستنەوەی حەمزە عەدنان بەرگریکاری چەپی یانەی نەجەف نزیکبووەتەوە، کە ئەو بەرگریکارە 28 ساڵانە کێشەی لەگەڵ یانەی نەجەف هەیە و بڕیاریداوە یانەکە بەجێبهێڵێت.

ئەمڕۆ بەفەرمی حەمزە عەدنان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەجەف راگەیاند و دووپاتیکردەوە بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکەی بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.

بەرگریکارەکەی پێشووی نەجەف ئاشکرایکردووە، چەند ئۆفەرێکی پێگەیشتووە و لەم چەند رۆژە داهاتووی خۆی یەکلا دەکاتەوە، کە ئەحمەد حەسەن مەکەنزی بەرگریکاری هەولێر رووی لە نەجەف کردووە و حەمزە عەدنان لە هەولێر شوێنی مەکەنزی دەگرێتەوە.

لەلایەکی دیکە، هەولێر لە گواستنەوەی محەمەد مەزهەر ناوەڕاستکاری یانەی شوڕتە نزیکبووەتەوە و تەنیا هەنگاوێک لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە 26 ساڵانە دوورە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی زەردپۆشەکان بپۆشێت.

دوێنێ دووشەممە شاندێکی یانەی هەولێر بە سەرۆکایەتی موئەیەد مەغدید سەرۆکی یانەکە گەشتی بەغدای کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێک یەکلا بکەنەوە.

یانەکەی قەڵاومنارە لەم هاوینە تاوەکو ئێستا بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ نۆ یاریزانی نوێ واژۆکردووە و گرێبەستی پێنج یاریزانیشی نوێکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button