ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

لاپۆرت پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟

رۆژنامەی ئاس دوایین هەوڵەکانی ریال ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاوی لە گواستنەوەی یاریزانێکی دڵی بەرگرییە و چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانە مەدریدییەکە دەیەوێت بەرگریکارێک بگوازێتەوە و ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری نەسڕ یەکێکە لە بژاردەکان.

ریال مەدرید ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ لاپۆرت واژۆبکات، بەڵام هیچ مەرجێک لە یاریزانەکە و یانە سعوودییەکە قبوڵ ناکات، بەڵکو دەیەوێت لە گواستنەوەیەکی ئازاد بیگوازێتەوە.

ریال مەدرید خۆی یەکلاییکردووەتەوە و ئامادەیە لاپۆرت بگوازێتەوە و تۆپەکەی خستووەتە گۆڕەپانی یاریزانەکە.

ساڵێک بەر لە ئێستا، لاپۆرت بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە نەسڕ کرد و هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

ریال مەدرید ئامادەنییە مووچەی ئێستای لاپۆرت لە نەسڕ دابین بکات، بەڵکو دەبێ لاپۆرت لە بەشێکی مووچەکەی خۆشبێت. بۆیە ئەگەر لاپۆرت بیەوێت درێسی مەدرید بپۆشێت، دەبێ مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button