ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رامسدەیڵ بووەتە سەرئێشە بۆ ئارسیناڵ

ئەیاکس داوای دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی ئەیاکس بۆ گواستنەوەی ئارۆن رامسدەیڵ رەتکردەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئەیاکس دەمێکە دەیەوێت رامسدەیڵ بگوازێتەوە، بەڵام ئارسیناڵ رەزامەندی لەسەر دەستبەرداربوون لە تواناکانی گۆڵپارێزەکە نادات.

سەرەڕای رەتکردنەوەی ئۆفەرەکە، ئەیاکس بە گواستنەوەی رامسدەیڵ گەشبینە و چاوەڕێی دەرەنجامی گفتوگۆی زیاتر دەکات، بەڵام ئاستەنگی گەورەی بەردەم سەرگرتنی گواستنەوەکە ئەوەیە، ئارسیناڵ ئامادەنییە بە خواستن دەستبەرداری رامسدەیڵ بێت، ئەکاسیش بۆپ وەرزێک دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە، پاشان گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی شێوازی گرێبەستەکەی دەکەن.

وەرزی رابردوو، دەیڤد رایا بە خواستن یاری بۆ ئارسیناڵ کرد و رامسدەیڵ بووە یەدەک، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەشدا، ئارسناڵ گرێبەستی دەیڤد رایای کردە هەمیشەیی.

پێگەی HITCی هۆڵەندا دووپاتیدەکاتەوە، رامسدەیڵ سوورە جێهێشتنی ئارسیناڵ، چونکە دەیەوێت گۆڵپارێزی سەرەکی بێت.

لەلایەکی دیکەوە، وۆڵڤز چاوی لە رامسدەیڵە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆفەری فەرمی پێشکەش نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button