ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێرکاتۆی ریال مەدرید؛ ڤینیسیۆس ئۆفەری سعوودیەی رەتنەکردووەتەوە و چارەنووسی رۆدریگۆ نادیارە

نوێترین زانیارییەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بازاڕێکی گەرموگوڕی یاریزانانی بەڕێکردووە، بەڵام پێدەچێت بازاڕەکەی کۆتایی نەهاتبێت.

نوێنەرانی وەزارەتی وەرزشی سعوودیە لە لەندەن لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر کۆبوونەوە و بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاتلێتیک بێت، ئۆفەری یانە سعوودیە گەیشتووەتە یەک ملیار یۆرۆ.

تاوەکو ئێستا پڕۆسەی گواستنەوەی ڤینیسۆس و سعوودیە تەواو نەبووە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان نوێنەری ڤینیسیۆس و نوێنەرانی حکومەتی سعوودیە بە ئاتلێتیکی راگەیاندووە، ڤینیسیۆس وەڵامی کۆتایی سعوودییەکانی نەداوەتەوە، بەڵام یانە سعوودییەکە نایەوێت لە گفتوگۆکان بەردەوام بێت، ئەگەر ڤینی نیازی جێهێشتنی ریال مەدریدی نەبێت.

ئۆفەرەکە بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ کە لە ماوەی پێنج ساڵدا بەدەستیدەهێنێت، هەروەها راستەوخۆ دەبێتە باڵیۆزی سعوودیە بۆ مۆندیالی 2034. هەرچەندە ریال مەدرید دووپاتیکردووەتەوە، تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستی ڤینی لە ساڵی 2027 دەستبەرداری نابن، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە و ئەگەر یاریزانەکە رازیبێت، ئەوا هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە.

لەلایەکی دیکەوە، دەنگۆی گرنگیپێدانی مانچێستەر سیتی بە رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی زیادبووە، تایبەت دوای گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتی زۆر بە رۆدریگۆ سەرسامە، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە گوێ لە هیچ سیناریۆییەک بگرێت و تەنانەت پێشبینی ناکرێت، مان سیتی هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەشی ریال مەدرید بکات.

ریال مەدرید پێویستی بە یاریزانی دیکەیە؟

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانی دیکەیە تەنانەت، کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید پێی وایە گواستنەوەی بەرگریکارێک زۆر گرنگە، تایبەت دوای تووشبوونی خوان مارتینێز، بەرگریکاری ئیسپانی بە پێکانێکی دوورمەودا.

بەگوێرەی زانیارییەکان تۆڕە ئەمریکییەکە بێت، یانەکە دەزانێت پێویستییان بە گواستنەوەی بەرگریکارێکە، تەنانەت زۆربەی یاریزانانی تیمی یەکەم لە نەگواستنەوەی بەرگریکاران شۆک بوون.

ریال مەدرید بە دوای کێ دەگەڕێت؟

ئەگەر بایرن میونش ناوی ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری کەنەدی لەسەر لیستی فرۆشتن دابنێت، ریال مەدرید دەستبەجێ گفتوگۆکان دەستپێدەکات، بەڵام بەو بڕە پارەیە نا کە میونشن داوای دەکات، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت. ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ئەو یاریزانانەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستییان کەم ماوە، ئۆفەری گەورەی پێشکەش نەکات.

کێ ریال مەدرید جێدەهێڵێت؟

پێشبینی دەکرێت، ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ئۆکراینا ریزەکانی مەدرید جێبهێڵێت، ئەمەش دوای یەکلاییبوونەوەی بژاردەی یەکەمی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ گۆڵپارێزی کە تیبو کۆرتوایە. ریال مەدرید ئامادەیە بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ رێگە بەچوونە دەرەوەی لونین بدات.

لەلایەکی دیکەوە، ریال مەدرید ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بۆ گواستنەوەی دانی سێبایۆس و خوانمی لاتاسا بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button