ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سکای سپۆرتس نوێترین زانیاری لەسەر گواستنەوەی گالاگێر بۆ ئاتلێتی ئاشکرا دەکات

کۆنۆر دەگەڕێتەوە لەندەن

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر بەردەوامن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان دوو یانەکە نەوەستاون و ئەمڕۆ گالاگێر دەگەڕێتەوە لەندەن.

چێڵسی دەیەوێت جواو فێلیکس، ئەستێرەی پۆرتوگالی تێهەڵکێشی گواستنەوەی گالاگێر بکات، ئەمەش دوای هەرەسهێنانی گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ بۆ یانە لەندەنییەکە.

بلووز هەوڵی زۆر بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی فێلیكس دەدات، بەڵام بەهای یاریزانەکە لە بەهای ئۆمۆرۆدیۆن زیاترە و ئاتلێتی داوای 34.5 ملیۆن پاوەند دەکات.

فێلیکس لە ساڵی 2023 بە خواستن یاری بۆ چێڵسی کرد و ئێستا جارێکی دیکە لە یانەکەی باکووری لەندەن داواکراوەتەوە.

گالاگێر پشکنینی پزیشکی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید تەواوکردووە، تەنانەت وێنەی کالاگێر لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ بڵاوکرانەوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە مابوو.

پێنجشەممەی رابردوو، چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەبڕی 36 ملیۆن پاوەند لەسەر گواستنەوەی گالاگێر رێککەوتبوون.

تەواو؛ کۆنۆر گالاگێر پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button