ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی پرێمەرلیگ دەکاتەوە

گواستنەوەی هەر یاریزانێکی دیکە، پەیوەستە بە فرۆشتنەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی دۆمینیک کالڤێرت لووێن، هێرشبەری ئێڤەرتن دەکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە گواستنەوەی لووێن کاری لە پێشینەوەی مان یونایتد نابێت، بەڵام دەستەی راهێنەرایەتی مان یونایتد پێی وایە، لە ئەگەری فرۆشتنی یاریزانان، گواستنەوەی لووێن بژاردەیەکی کراوە دەبێت.

تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی لووێن لە یانەکەی مێرسیساید ماوە، بۆیە ئێریک تێن هاخ، ناوی هێرشبەرەکەی لە نێو بژاردەکانی داناوە.

کالڤێرت لووێن لە کۆی 247 یاریدا، 68 گۆڵ و 18 ئەسیستی لەگەڵ تۆفێز هەیە.

لە ماوەی رابردوودا، مان یونایتد گرێبەستی لەگەڵ جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی واژۆ کرد و ئێستا، شان بە شانی راسموس هۆیلووند، سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردنی شەیتانە سوورەکان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button