بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مارسیلیا هێرشبەرێکی لاوی گواستەوە

چیرۆکی گواستنەوەی ئێنکێتیا کۆتایی پێدێت

Yariga App

یاریگا –

ئۆڵێمپیک مارسیلیا و لانس لەسەر گواستنەوەی ئێلیێ واهی رێککەوتن.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، مارسیلیا لەسەر داوای رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری یانەکە، واهی تەمەن 21 ساڵان دەگوازێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ئێلیێ واهی بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پێنج ملیۆن یۆرۆی دیکەی پەیوەست بە بردنەوەی دەستکەوتەکان پەیەندی بە مارسیلیا دەکات.

زیاتر لە مانگێکە، مارسیلیا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی واهی دەستپێکردووە، بەڵام لانس ئامادەنەبوو بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری ببێت.

پێشبینی دەکرێت، بە گواستنەوەی واهی، چیرۆکی گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ و یوسوفا مۆکۆکۆ، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ مارسیلیا کۆتاییان پێبهێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button