ئیسپانیاگرنگترین

پیکێ لەسەر ئەنجامەکەی خوان گامپەر بە توندی هاتە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

جێرارد پیکێ ئەفسانەی هێڵی بەرگری بارسێلۆنا بە توندی هاتە دەنگ لەسەر ئەنجامە قورسەکەی جامی خوان گامبەر.

وەک نەریتێکی ساڵانە کە لەوەتەی ساڵی 1966 تا ئێستا درێژەی هەیە، بارسا هەڵدەستێ بە بەڕێوەبردنی جامەکە بە ناوی ئەو پیاوە سویسریەی کە یانەکەی دامەزراند.

ئەمشەو لە سیانریۆیەکی چاوەڕواننەکراودا مۆناکۆی فەڕەنسی توانی 3-0 لە کوڕانی هانزی فلیک بباتەوە و لە بەرچاوی هاندەرە تینوەکانی بلاوگرانا گۆڵبارانیان بکەن.

راستەوخۆ دوای یارییەکە پیکێ وتی

ئەنجامەکە مایەی شەرمەزارییە بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە یاریزانە لاوەکان یەکەم یارییان بوو لێرە. لە گەشتەکەی ئەمریکا توانیان ئەنجامی باش دەستبخەن و ئەوەیان پیشاندابوو کە دەتوانن لە تیمی یەکەم یاریی بکەن.

بۆ زانین، هەرسێ گۆڵەکەی یانە فەڕەنسییەکە لە گێمی دووەمدا هات کە ناسراوە بە گێمی راهێنەران.

هاندەرانی بارسا هەر لەنێو یاریگادا  نارەزایەتی خۆیان بە ڕووی یاریزانەکاندا دەبڕی.

لە کۆی 59 وەشانی جامەکە، بارسێلۆنا توانیویەتی 46 جار جامەکە بەرزبکاتەوە. کۆتا جاریش پێش مۆناکۆ یانەیەکی دیکە بووبێتە پاڵەوان، یانەی سامپدۆریای ئیتاڵی بوو لە ساڵی 2012.

بابەتی زیاتر

Back to top button