دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی یۆرۆی 2024ی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول یەکەم هەنگاوی دەنێ لە بازاری گواستنەوەی هاوینە و بۆ ئەو مەبەستەش بە جیددی بیر لە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی یۆرۆ دەکاتەوە.

رێدا لەو یانە دیارانەی ئەورووپایە تا ئێستا خەزێنەکەی هەڵنەپچڕیوە لە بازاڕەکەی هاوین. وا دیارە ئاڕنە سڵۆت بەو تیمەی هەیەتی دەیەوێ کەمترین گواستنەوە ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول بە جیددی بیر لە گواستنەوەی جیۆرجی مامارداشڤیڵی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا دەکەنەوە.

رۆمانۆ کە پشتی بە سەرچاوەی رێلیڤۆی ئیسپانی بەستووە بۆ زانیارییەکەی، نووسیویەتی کە یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێ بە 30 ملیۆن ئەو مامارداشڤیڵی جۆرجی بکڕن و پاشان بە خواستن بینێرنە دەرەوە.

هەر بەپێی ئەو زانیارییەی بڵاویکردووەتەوە، خودی گۆڵپارێزە 23 ساڵانەکەیش مکوڕە لە چوونی بۆ لیڤەرپوول.

مامارداشڤیڵ و ئاستی ناوبراو زیاتر لە یارییەکانی یۆرۆ تەقیەوە کاتێک وەک رەگەزێکی سەرەکی هەڵبژاردەکەی توانیان بگەنە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە. بەوەش چاوەکان چوونە سەر تواناکانی.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەکە نەدراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامییان هەیە و هەموو شت لەسەر لیڤەرپوول وەستاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button