ئه‌ڵمانیا

بایرن دەرگای بە رووی کڕیارەکاندا داخست؛ ئەستێرەکەی بۆ فرۆشتن نییە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن دەرگا بە رووی کڕیارەکانی ئەستێرەیەکیدا دادەخات و مانەوەی لە یانەکە رادەگەیەنێت.

باڤارییەکان وەرزی رابردوو وشکەساڵییەکی بێوێنەیان بەخۆیانەوە بینی لە رووی بردنەوەی نازناوەوە بە راهێنەرایەتی تۆماس توخێل. هەر بۆیە بە هاتنی ڤینسنت کۆمپانی دەیانەوێ ئەوەی تێپەڕی ببێت بە رابردوو و چاویان لە گەڕانەوەیە بۆ سەکۆی نازناوەکان. بۆ ئەو مەبەستەیش گرێبەستی بەرچاویان ئەنجام داوە و یاریزانی دیاریش یانەکەی جێهێشتووە لە نموونەی ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مزراوی. بەوەش نایەوێ ئەستێرەکانی دیکە بڕۆن، بەتایبەت سێرجی گنابری کە دوای پێکانەکە دوورودرێژەکەی، بە گەڕانەوەی بۆ یارییە ئامادەکارییەکان توانیویەتی متمانەی راهێنەرە بەلجیکیەکەی بەدەستبهێنێت.

بەگوێرەی نوێترین زانیاری کە فلۆریان پلاتێنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بایرن بە دڵناییەوە گنابری دەهێڵێتەوە بۆ وەرزی نوێ.

فلۆریان زانیویەتی کە یانەکە زۆر سەرسامە بەو ئاستەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە یارییە ئامادەکارییەکان پیشانی دەدا. وا دەردەکەوێ کە بەتەواوەتی گەڕاوەتەوە بۆ باری جەستەیی هەمیشەیی خۆی.

ئەوە و هەروەها کۆمپانی بە تەواوەتی پشتیپێدەبەستێ.

سێرجی لە مانگی مایس/مایۆ تووشی پێکانێکی سەخت هات و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری یارییە چارەنووسسازەکانی یانەکەی بکاتەوە.

وەرزی رابردوو تەنها 10 یاری لە بۆندسلیگا بەشداریکرد توانی سێ گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button