جیهانگرنگترین

ئەستێرەیەکی باسکەی ئەمریکی پشکی یانەیەکی زلهێزی ئەورووپا دەکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تا دێت وەرزشوانە پارەدارەکان سامانەکەیان لە کڕینی پشکینی یانەکانی تۆپی پێ زیاتر دەبێت و لە نوێترین دەنگوباسیشدا ئەستێرەیەکی باسکەی ئەمریکی بۆ ئەو مەبەستە هەهاتووەتە پێشەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکی تۆزێک پێش ئێستا کە رۆمەین مۆلینای رۆژنامەنووسی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، کێڤن دورانتی ئەستێرەی ئێستای باسکەی ئەمریکا نزیکە لە یەکلاکردنەوەی پرۆسەی کڕینی بەشێک لە پشکەکانی پاریس سانجێرمان.

زانیارییەکە هەر زوو لەلایەن رۆژنامەنووسەکانی دیکەوە بڵاوەیپێکرا و ناوی ئەو ئەستێرەیان بۆ زانیارییەکەی مۆلینا زیادکرد.

هەر بەپێی دەنگوباسەکە، بڕی پشکەکە کەمینە دەبێت و ئەو ئەستێرە 35 بە فەرمی دەبێتە خاوەنێکی لە یانە فەڕەنسییەکە.

 

پی ئێس جی لەلایەن کۆمەڵەی وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەریەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ئەوان کە لەوەتەی ساڵی 2011 هاتوونەتە نێو یانەکەوە، رێژەی 87.5% پشکی یانەکە پشکی ئەوانە.

دورانت کە ئێسا لە یانەی فۆنێکس سەنزی وڵاتەکەیەتی، لەگەڵ تیمی وڵاتەکەیدا بۆ چوارەم جار لەسەریەک بەشداری ئۆڵێمپیاد بکات و ئەم جارەیش بە زێڕەوە لە پاریسەوە گەڕایەوە ئەمریکا.

ناوبراو لە بواری بزنسدا براندێکی بە ناوی 35V لە کۆمپانیای بۆردرووم هەیە بۆ بواری وەرزش، میدیا و کەیفخۆشیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button