ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پێشبینی ئۆپتا بۆ پاڵەوان و ریزبەندیی هەر 20 یانەکەی وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ

ئۆپتا دەڵێت مان سیتی پارێزگاری لە نازناوەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاژانسی ئۆپتا کە تایبەتە بە ئامارە وەرزشییەکان و گەورەترین کۆمپانیای تایبەت بە ئامارە وەرزشییەکانە، پێشبینی خۆی بۆ وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ بڵاوکردووەتەوە کە رۆژی هەینی داهاتوو دەستپێدەکات.

ئاژانسی ئۆپتا بەگوێرەی شرۆڤەی بۆ داتا و ئاماری یانەکان، پێشبینی بۆ ریزبەندیی سەرجەم یانەکانی وەرزی 2024/2025ـی پرێمەرلیگ کردووە، ئۆپتا بە پشتبەستن بە کۆمپیوتەری زیرەک پێشبینییەکانی کردووە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا، مانچێستەر سیتی بۆ چوارەم وەرز لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگ دەباتەوە و پارێزگاریی لە نازناوەکەی دەکات، جارێکی دیکە ئارسێناڵ پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت و لە بەدەستهێنانی نازناوەکە شکست دەهێنێت، لیڤەرپوول پلەی سێیەم بەدەست دەهێنێت و چێڵسیش پلەی چوارەم دەباتەوە و بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنێت.

Premier League Predictions Opta Supercomputer

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا، جارێکی دیکە مانچێستەر یونایتد لە چوار پلەکەی پێشەوەی ریزبەندیی خولەکە نابێت و پلەی شەشەم بەدەست دەهێنێت و نیوکاسڵ یونایتدیش پلەی پێنجەم دەست دەخات، تۆتێنهام هۆتسپێرس پلەی حەفتەم دەباتەوە و ئاستۆن ڤیلاش پاشەکشە دەکات و پلەی هەشتەم دەبێتە بەشی، کریستال پاڵاس و وێستهامیش پلەکانی نۆیەم و دەیەم بەدەست دەهێنن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئاژانسەکە، وەرزی داهاتوو یانەکانی ساوسامتن، لێستەر سیتی و ئیپسویچ تاون پلەکانی خوارەوەی ریزبەندی بەدەست دەهێنن و دادەبەزنە چامپیۆنشیپ.

رۆژی هەینی بە یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و فلهام وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات، رۆژی شەممە لە گەڕی یەکەم لیڤەرپوول دەبێتە میوانی ئیپسویچ تاون و ئارسێناڵیش میوانداریی وۆلڤەرهامتن دەکات، مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووش رۆژی یەکشەممە لە یاریی لوتکەی گەڕی یەکەم دەبێتە میوانی چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button