ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یوڤێنتوس هێرشبەرێکی ئەرجەنتینی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینا رێکدەکەوێت.

رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێز یوڤێنتوس لەگەڵ فیۆرێنتینا گەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە خانمە پیرەکە دەکات. یوڤێ مافی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بەشێوەی هەمیشەیی دەبێت.

رۆژنامەنووسە ئیتالییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمزووانە هەردوولایەن لەسەر کۆتا وردەکارییەکانی گرێبەستەکە رێکدەکەون و نیکۆ دەبێتە یاریزانێکی نوێی یوڤێ.

هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2021 بەبڕی 24.50 ملیۆن یۆرۆ لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە فیۆرنێتینا کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 125 یاریی کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button