بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

لەم هاوینە 6 یاریزانی خولی نایابی کوردستان روویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە

گۆڵکار و باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی کوردستان روو لە خولی عێراق دەکەن

Yariga App

یاریگا –

لەم هاوینە شەش یاریزان لە خولی نایابی کوردستانەوە روویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە، لە رۆژانی داهاتوو چاوەڕێ دەکرێت یاریزانی دیکەش روو لە خولەکە بکەن.

لەم هاوینە یانەکانی هەولێر، دهۆک و نەورۆز گرێبەستیان لەگەڵ شەش یاریزانی یانەکانی خولی نایابی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی یانەکانیان بپۆشن، هەولێر هەریەکە لە یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق، دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر و موئەیەد سەفا یاریزانی لاوی شێروانەی گواستووەتەوە ریزەکانی.

دهۆک لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە هیدایەت لەتیف ناوەڕاستکاری پێشمەرگەی هەولێر و ئەرکان مەنسوڕ ناوەڕاستکاری ئاکرێ کردووە و وەرزی داهاتوو لە ریزی هەڵۆیەکانی چیا یاریی دەکەن، نەورۆزیش لەگەڵ ئەحمەد فەڵاح بەرگریکاری لاوی شێروانە گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو یاریزانە لاوە چەند رۆژێکە لەگەڵ یانەکەی سلێمانی دەستی بە راهێنان کردووە و لەژێر تاقیکردنەوەدایە.

لەم هاوینە 6 یاریزانی خولی نایابی کوردستان روویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە
لەم هاوینە 6 یاریزانی خولی نایابی کوردستان روویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە

وەرزی رابردوو ئەرکان مەنسوڕ ناوەڕاستکاری ئاکرێ بە باشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا و نازناوی خولەکەی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا، یادگار ئیبراهیم و دانا کامەرانیش بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ بە هاوبەشی بوونە گۆڵکاری خولەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چەند یاریزانێکی دیکەی یانەکانی خولی نایابی کوردستان نزیکن بۆ وەرزی داهاتوو روو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button