ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لەگەڵ شوێنگرەوەی ویلیامس گفتوگۆ دەکات

هانزی فلیک ئەستێرە فەرەنسییەکەی دەوێت

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بایرن میونشن وەک شوێنگرەوەی نیکۆ ویلیامس دەستنیشان دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دوای شکستهێنان لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامس، بارسێلۆنا بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەگەڕێت و ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ چەند بژاردەیەک دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، کینگسلی کۆمانی فەرەنسی و ئەستێرەی بایرن میونشن بژاردەیەکی بەهێزە، هەرچەندە مووچەکەی زۆرە بەڵام هانزی فلیک یاریزانەکەی بەدڵە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

لەلایەکی دیکە یاریزانەکە دەتوانێت لەم هاوینە بەشێوەی خواستن میونشن جێبهێڵیت، ئەمەش زیاتر لەگەڵ خواستی بارسا گونجاوە، لەرووی داراییەوە هاوکارییان دەکات و دەتوانن گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

هاوکات سێ رۆژ لەمەوبەر رۆژنامەنوسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلاتنبێرگ ئاشکرایکرد، بەرپرسانی بایرن میونشن بارسایان ئاگادارکردووەتەوە، گواستنەوەی کۆمان بەشێوەی خواستن رێی تێدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button