ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس یاریزانێکی میلان دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بەرگریکارێکی فەرەنسی ئەیسی میلانی کردووەتە ئەمانج و دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە بیگوازێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئاڕ ئێم سی سپۆرت فابریس هاوکینز بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی پیێری کالولوی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئەیسی میلان دەستیپێکردووە و ئامانجیانە لەم مێرکاتۆیە گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنوسە فەرەنسییەکە ئەیسی میلان دەرگا بەڕووی رۆیشتنی کالولو داناخات، ئەگەر ئۆفەرێکی شیاوی پێشکەش بکرێت ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

هاوکات گفتوگۆی نوێنەرانی یوڤێنتوس لەگەڵ یاریزانەکە و بریکاری کارەکانی بەردەوامن، جیا لە یوڤێش دوو یانەی دیکە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەر هێڵن.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بەبڕی 1.39 ملیۆن یۆرۆ لە لاوانی لیۆنی فەرەنسی پەیوەندی بە میلان کرد.

بەدرێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 112 یاریی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی سێریا ئەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button