ئیسپانیاگرنگترین

نیکۆ ویلیامس بارسێلۆنا بێهیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویلیماسی ئیسپانی بە کارێکی نوێ جارێکی دیکە بارسێلۆنا بێهیوا دەکات.

بەدرێژایی مێرکاتۆی هاوینەی 2024 ناوی ئەستێرە ئیسپانییەکە بە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە، هەرچەندە ویلیامز ویستی خۆی بۆ مانەوە لە بلباو دەربڕیووە، بەڵام هەوڵەکانی خوان لاپۆرتا بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە کۆتایی نەهاتووە.

بەڵام بەگوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکان پێدەچێت ویلیامس بابەتی جێهێشتنی ئاتلێتیک بلباوی لەم هاوینە بە یەکجاری لە مێشکی دەرکردبێت.

کەمێک لەمەوبەر هەژماری یانە ئیسپانییەکە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت ویلیامس ژمارەی درێسەکەی بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ ژمارەی درێسەکەی ئالڤارۆ فێرناندێس ئاڵوگۆڕ دەکات، ویلیامز بۆ وەرزی نوێ درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت و ئالڤارۆش ژمارە 11ـی نیکۆ وەردەگرێت.

بەگوێرەی لێکدانەوەی ئەو گۆڕانکارییە گواستنەوەی ویلیامس لەم هاوینە بۆ بارسێلۆنا بەیەکجاری دەبێتە ئەستەم و یاریزانەکە کاتالۆنییەکەن بێهیوا دەکات.

نیکۆی تەمەن 22 ساڵان تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلباو هەیە، چیرۆکی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا بۆ هاوینی داهاتوو درێژدەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button