ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستی زوبیمێندی لەسەر پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوول ئاشکرا دەبێت

رووناکی سەوز هەڵدەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ یەکەمجار هەڵوێستی مارتن زوبیمێندی لەسەر پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوول ئاشکرا دەبێت.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی رێلێڤۆ ماتیۆ مۆریتۆ لە دوایین پۆدکاستی لەبارەی مێرکاتۆی هاوینە ئاشکرایکرد، بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا مارتن زوبیمێندی بیر لە جێهێشتنی ریال سۆسیداد دەکاتەوە.

دوێنێ میدیاکانی بەریتانیا و ئیسپانیا ئاشکرایانکرد لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی زوبیمێندی خەرجبکات کە بڕەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، یەکەمجارە زوبیمێندی بەجدی بیر لە جێهێشتنی سان سێباستیان دەکاتەوە، دڵی بۆ ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول لێدەدات و رووناکی سەوزی هەڵکردووە. ئامادەیە یاریی بۆ رێدز بکات.

هەرچەندە سۆسیداد بە سەختی شەڕی هێشتنەوەی یاریزانەکە دەکات، بەڵام بەهۆی گۆڕانی هەڵوێستی یاریزانەکە ئەستەمە بتوانێت لەم هاوینە پارێزگاری لێبکات.

زوبیمێندی بەرهەمی ئەکادیمیای ریال سۆسیدادە و تاوەکو ئێستا 187 یاری لەگەڵ یانەکە کردووە.

یاریزانەکەی سۆسیداد 10 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و بەشداری لە سەرکەوتنەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بردنەوەی یۆرۆی 2024دا کرد.

مارتن زوبیمێندی

بابەتی زیاتر

Back to top button