ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆ رۆژی دووەم لەسەریەک یاریزانێکی بارسێلۆنا بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد

لە یاریی سبەی لە جامی خوان گامبەر ئامادە نابێت

Yariga App

یاریگا –

دووەم رۆژە لەسەریەک ڤیتۆر رۆکی بەشداریی راهێنانەکانی بارسێلۆنا ناکات و لە رۆیشتنی لە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری بەڕازیلی ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی بارسێلۆنای نەکرد و بە بیانووی هەبوونی تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی نیو کاتژمێر دوای گەیشتنی بۆ شاری وەرزشی، ئەوێی بەجێهێشت و دوو رۆژە بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی ناکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، ڤیتۆر رۆکی زیاتر لە رۆیشتنی لە ریزەکانی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە و بلاوگرانا دەیەوێت بە خواستن بیداتە یەکێک لە یانەکانی سێریا ئەی، کە یانەی هیلالی سعوودیش لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆکی لە گەشتی ئامادەکاریی بارسێلۆنا لە ئەمریکا لە یاریی بەرامبەر مان سیتی تەنیا 45 خولەک یاریی کرد، لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئەیسی میلانیش تەنیا 13 خولەک یاریی کرد، بە رێژەیەکی زۆر لە یاریی سبەی لە جامی خوان گامبەر بەرامبەر مۆناکۆ یاریی ناکات و رۆیشتنی لە یانەکە یەکلابووەتەوە.

ڤیتۆر رۆکی (21 ساڵان) کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە، سەرەتای ئەمساڵ بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ پاراناینسی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button