عێراق

هەرێم تەحسین هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لە یانەی دهۆک دەکات

ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆک ماوە

Yariga App

یاریگا –

هەرێم تەحسین بەرگریکاری یانەی دهۆک هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لە یانەکەی دەکات و دەڵێت ‘یانەکەم دەیانەوێت گرێبەستەکەم هەڵبوەشێننەوە، لەکاتێکدا پێکانم هەیە’.

هەرێم تەحسین بەرگریکاری یانەی دهۆک کە چەند مانگێکە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا لە پەیامێکیدا کە ئاڕاستەی عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆکی کردووە، رایگەیاندووە :’من بە درێسی یانەکەتان تووشی پێکانێکی قورس بووم نەشتەرگەریم بۆ کرا، من هێشتا لە چارەسەردام، ئاساییە ئێوە لەو بارودۆخە من دووربخەنەوە، ەڵام کێ قەرەبووی ئەمساڵم بۆ دەکاتەوە’.

بەرگریکارەکەی دهۆک کە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و بە گوتەی خۆی یانەکەی دەیەوێت گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە و بەڕێی بکەن، لە نووسینەکەیدا دەشڵێت :’من نامەوێت دهۆک تێکەڵی سۆشیاڵ میدیا و دادگا بکەم، داوا دەکەم چارەسەری بابەتەکەم بکەن، ئەگینا ناچار دەبم سکاڵا تۆمار بکەم، بەهیچ شێوەیەک ئەمە ویستی دڵی من نییە’.

هەرێم تەحسین پێشتر لە لێدوانێکی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندبوو، بەهۆی ئەو پێکانەی لە قۆناخی دووەمی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق تووشی بووم، یانەی دهۆك نایەوێت لە یانەکە بەردەوام بم، بەڵام من نامەوێت یانەکە بەجێبهێڵم’.

بابەتی زیاتر

Back to top button