بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی نەورۆز لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی نەورۆز لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا تاوەکو ئێستا بەفەرمی دەستبەرداری 6 یاریزانی بووە و گرێبەستی لەگەڵ 10 یاریزانی نوێ واژۆکردووە و گرێبەستی 9 یاریزانیشی نوێکردووەتەوە، یانەکەی سلێمانی بە تەواوەتی دەستەی راهێنەرانی گۆڕیوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی جۆرڤان ڤیێرا راهێنەری بەڕازیلی کێبڕکێ لەسەر نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 2ـی ئاب/ئۆگێست دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرایەوە و رۆژی 2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی نەورۆز لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا
تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی نەورۆز لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

رۆیشتووەکان: حەمە ئیتۆ (قوە جەوییە)، ئیبراهیم تۆمیوا (باتنی سعوودی)، سەتار یاسین (نەفت)، ئەحمەد خالید (نەفت)، مورتەزا هەدیب (کارەبا)، ئەحمەد مەحموود (کارەبا)، شێروان کوردستان (حدوود)، لامین ساماتا، ستیفان بافۆر، محەمەد رەحیم.

هاتووەکان: موعین ئەحمەد (نەجەف)، تەقی فەڵاح (ئەمانەی بەغدا)، دانیێل کامی (لۆكۆمۆتیڤ سۆفیای بولگاری)، هانی شاکر (نەفتی وەسەت)، هاوکار جەمال (پێشمەرگەی سلێمانی)، ئیبراهیم محەمەد (پێشمەرگەی سلێمانی)، عیماد عیسا (زاخۆ)، هەنگاو محەمەد (زاخۆ)، محەمەد تەقی (پێشمەرگەی سلێمانی)، ئۆكسی نیسی جاو (نەهزەی عومانی).

نوێکردنەوەی گرێبەست: کلاودیۆ ماڕادۆنا، ویلینتن تایرا، مەڕوان حوسێن، ئیسماعیل ئەحمەد، چۆمان ئەحمەد، سیڤان عومەر، شوان مەحموود، راستگۆ فەریق، محەمەد دلاوەر.

دەنگۆکان: نەورۆز تاوەکو ئێستا پێنج یاریزانی پیشەگەری بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەیە و دەیەوێت یاریزانێکی دیکەی پیشەگەر بگوازێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گەڕانەوەی ئیبراهیم تۆمیوا بۆ یانەکە یەکلانەبووەتەوە کە روویکردووەتە یانەی باتنی سعوودی، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە نێوان ئەو هێرشبەرە نەیجیرییە و ئاسۆ رۆستەم یانەکەی سلێمانی خۆی یەکلا بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button