یاریگا- کەمتر لە پێنج مانگ ماوە ساڵی 2024 کۆتایی پێبێت و کیلیان ئێمباپێ لە ریزبەندی گۆڵکارانی رۆژمێری 2024 دێت لەسەر ئاستی پێنج خولە سەرەکییەکەی ئەورووپا
ئێمباپێ توانیوییەتی 23 گۆڵ تۆماربکات بە کۆی یارییە فەرمییەکانی یانە و هەڵبژاردە و بە جیاوازی چوار گۆڵ لە پێش نزیکترین رکابەرییەتی.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولەکانی ئەورووپا لەم هەفتەیەدا، چاوەڕواندەکرێت گۆڕانکاری بەسەر ریزبەندییەکەدا بێت بەڵام لە ئێستادا 10 گۆڵکارەکەی ساڵی 2024 لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا بەم جۆرەیە
1- کیلیان ئێمباپێ – 23 گۆڵ
2- ئێرلینگ هالاند – 19 گۆڵ
3- جۆناسان دەیڤد – 19 گۆڵ
4- هاری کەین – 19 گۆڵ
5- ئەلیکساندەر سۆرلۆز – 18 گۆڵ
6- فیڵ فۆدێن – 18 گۆڵ
7- ڤینیسیوس جونیۆرز – 18 گۆڵ
8- رۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی 17 گۆڵ
9- کۆڵ پاڵمەر – 17 گۆڵ.
10- ئەلیکساندەر لاکازێت – 15 گۆڵ
دانانی ریزبەندییەکە بۆ ئەو یاریزانانەی هەمان ژمارەی گۆڵیان هەیە بەپێی ریزبەندی گۆڵە بۆ هەر خولەکێک.
لە ریزبەندی زۆرترین گۆڵ بۆ هەر خولەکێکدا، ئەلیکساندەر سۆرلۆزی گؤلکاری وەرزی پێشووی لالیگا لە پلەی یەکەم دێت و لە هەر 84 خولەکێک گۆڵێکی هەیە. لەدوای ئەو ئێمباپێ یە کە توانیوییەتی لە هەر 87 خولەکێکدا گۆڵ تۆماربکات.
لەباری فراوانترکردنی ریزبەندییەکە و هەژمارکردنی 10 بەهێزترین خولەکانی جیهان، ئەوا ئێمباپێ پلەی یەکەم لەدەست دەدات لە بەرژەوەندی ڤیکتۆر گیۆکێرێسی گۆڵکاری سپۆرتینگ لیشبۆنە کە خاوەنی 26 گۆڵە. هەروەها لوک دی یەنگی هێرشبەری ئایندهۆڤن بە 21 گۆڵ لەدوای گیۆکێرێس و ئێمباپێ لە پلەی سێهەم دێت.