ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەکی گەورەی نوێکردەوە

هەموو شتێک تەواوبووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی بڕونۆ فێرناندێز نوێدەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی گواستنەوەی یاریزانان لە پۆستێکی پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد و یاریزانە پۆرتوگالییەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێککەوتن.

بەگوێرەی گرێبەستەکە نوێییەکە بێت، فێرناندێس تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 لە یانەکە دەمێنێتەوە و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش لە گرێبەستەکە جێگیر دەکرێت.

هەرچەندە بڕی مووچەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مانچێستەر یونایتد و بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە، بە فەرمی گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

فێرنادێس 233 یاری لەگەڵ مان یونایتد کردووە (114 لە پرێمەرلیگ)، خاوەنی 79 گۆڵ و 66 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button