بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەیاننامەیەکی توند لە یانەی کەربەلاوە بۆ فیفا

کەربەلا داوای بەڵگەی پێویست دەکات

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ‘فیفا’ هەولێر و چەند یانەیەکی دیکەی عێراقی بەهۆی پێنەدانی شایستەی دارایی یاریزانان سزاداوە

هەولێر، کەربەلا، حدوود، قاسم و شوڕتە بەهۆی نەدانی شایستە داراییەکانی یاریزانەکانیان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە لە گواستنەوەی یاریزانان و تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانیان سڕکراون.

یانەی کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری سزادانی ئاشکرا دەکات

هۆکاری سزاکەی فیفا بەهۆی لاودێر دی سیلڤای بەڕازیلییە، سەرەتا لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی دەستەی هونەری یانەکە لە ئاستی رازینەبوون، گرێبەستەکە هەڵوەشێندرایەوە. یاریزانە بەڕازیلییەکە سکاڵایەکی لەدژی یانەکەمان بەرزکردەوە و سکاڵاکەی سەرکەوت.

لە بەیاننامەکەدا، کەربەلا هۆکاری سەرکەوتنی سکاڵای یاریزانە بەڕازیلییەکەی روونکردەوە

لەڕێی دادگاوە، داوا لە یانەکەمان کرا، لە ماوەی 30 رۆژدا تەواوی شایستە داراییەکانی یاریزانەکە بدرێت، بەڵام یانەکەمان لە ماوەی 14 رۆژدا تەواوی شایستەکانی بە یاریزانەکەدا و تەواوی پڕۆسەکە بە ڤیدیۆ دۆکیومێنت کراوە، کاتێک پارێزەری یاریزانەکە پارەکەی پێدەدرێت.

یانەی کەربەلا بە بڕیاری فیفا شۆکبووە و داوای رێکاری پێویست دەکات

دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بە سزای کارگێڕی سەر یانەکە شۆک بووە و داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیارەکە دەکەین، هەروەها دەبێ بەڵگەی پێویست بۆ پێنەدانی پارەکە بخرێنەڕوو. یانەی کەربەلا تەواوی رێکاری یاسایی و دادوەری بۆ پاراستنی مافی یانەکە دەگرێتەبەر.

یانەی کەربەلا چوار یانەکەی دیکە بە کاتی راگیراون، بەڵام یانەی کەربەلا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە و زستانەی یاریزانان لە دوو ماوەدا مافی تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی نابێت و بە درێژایی وەرزی نوێ سڕ دەکرێت.

فیفا بڕیاریداوە هەریەکە لە یانەکانی هەولێر، شوڕتە، قاسم، کەربەلا و حدوود لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانی نوێ سڕ بکات، تاوەکو شایستە داراییە کەلەکەبووەکانی یاریزانەکانی پێشوویان نەدەن، سزایەکەیان لەسەر هەڵناگیرێت.

هەولێر و چوار یانەی دیکەی عێراق لەلایەن فیفاوە سڕ دەکرێن

بابەتی زیاتر

Back to top button